ئەمریکا، فرۆشتنی مووشەک، بۆمب و تەقەمەنی بە بەهای ٧.٤ ملیار دۆلار بە سەهیۆنی داگیرکەر پەسەند کرد.
ئیدارەی ئەمریکا پێدانی چەک بە بەهای ٧.٤ ملیار دۆلار بە سەهیۆنییەکانی داگیرکەر پەسەند کرد. بەپێی ئاگادارییەک کە لەلایەن دەزگای بەرگری و ئاسایش و هاوکاریی پنتاگۆنەوە بۆ کۆنگرێس نێردراوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی مووشەک و تەقەمەنی بە قەبارەیەکی بەرفراوان بۆ داگیرکەران.
لە چوارچێوەی فرۆشتنەکەدا، چەک و تەقەمەنی بۆ سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە پۆلە جیاوازەکاندا دابین دەکرێن کە بریتین لە ٣ هەزار مووشەکی AGM-114 Hellfire (٦٦٠ ملیۆن دۆلار)، ٢ هەزار و ١٦٦ بۆمبی تیرەی بچووک، ٢ هەزار و ٨٠٠ بۆمبی گشتی ٥٠٠ کیلۆگرام و ١٣ هەزار کیتی ڕێنمایی JDAM.
جێگای سەرنجە کە ئەم ڕەزامەندییە بۆ فرۆشتنی چەک لە کاتی سەردانی بەناو سەرۆک وەزیرانی داگیرکەر بنیامین نەتانیاهۆ بۆ واشنتۆن راگەیەندرا. ئەگەر لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا کۆنگرێسی ئەمریکا ناڕەزایەتی دەرنەبڕێت، ئەوا پڕۆسەی فرۆشتنەکە بە فەرمی تەواو دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئافادی تورکیا راگەیاند، لە دەریای ئیجە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ رووی دا.
لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ٣ ئەسیری داگیرکەر رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کران.
ئەمڕۆ ٥مین ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەڕێوە دەچێت.